📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/05/15 👁️ 2 بینین

سەردانی بەڕێز جەنابی (مامۆستا سید جعفر سلێمان دۆڵ) بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی شارەزوور

Activity Image
سەردان و هەواڵپرسی تەندروستی دوێنێ شەو، هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، سەردانی بەڕێز جەنابی (مامۆستا سید جعفر سلێمان دۆڵ) بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی شارەزوور و سکرتێری دەستەی کارگێڕی مەڵبەندەکەمانیان کرد لە ماڵی بەڕێزیان. ئەم سەردانەی شاندی مەڵبەند بە مەبەستی هەواڵپرسی و دڵنیابوونەوە بوو لە باری تەندروستی جەنابی مامۆستا، کە بەهۆی نەشتەرگەرییەکی کتوپڕەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوون. سوپاس بۆ خودای گەورە، لە ئێستادا باری تەندروستییان جێگیرە و بەرەو باشتر دەچێت. لە پەروەردگاری بەخشندە داواکارین شیفای تەواوی جەنابیان بدات و هەمیشە بە تەندروستییەکی باشەوە بۆمان بمێننەوە.

وێنەکان