📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/05/15 👁️ 2 بینین

خزمایەتی لەدەڤەری ڕاپەڕین ئارامی دڵ و دەرونە

Activity Image
دوێنێ شەممە ٢،ئایار،٢٠٢٦ شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو پتەوکردنی زیاتری ڕایەڵەی خزمایەتی لەدەڤەری ڕاپەڕین لەچەند ماڵێکی دەڤەرەکە کۆبونەوەیان ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی بەشێکی زۆری بنەماڵە پڕشکۆو بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری، بەم شێوەیەی خوارەوە. یەکەم، سەردانی ماڵی کەسایەتی بەڕێز کاک سەید حەسەن مام سەید خدر گرجان ئامۆزای جەنابی حاجی شێخ طاهر بەئامادەبونی بەشێک لەئامۆزاو کەسایەتیە بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری لەشارۆچکەی گرجان، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، خۆشحاڵ بوین بە دیداری ئازیزان. دووەم، سەردانی ماڵی کەسایەتی بەڕێز جەنابی کاک سید عبدالله حاجی سید حەمەد بەئامادەبونی بەشێک لە ئامۆزاو کەسایەتیە بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، خۆشحاڵ بوین بە دیداری ئازیزان. سێیەم، سەردانی ماڵی بەڕێز جەنابی مامۆستا سید احمد خاڵە سەید خدر بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامۆزاو کەسایەتیە بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، خۆشحاڵ بوین بە دیداری ئازیزان. چوارەم، بۆ نیوەڕۆخوان سەردانی ماڵی بەڕێز جەنابی مامۆستا سید کاکە ڕەش مام سەید مینە سەنگەسەر بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامۆزاو کەسایەتیە بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری لە شارۆچکەی سەنگەسەر، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و ئەرکی سازدانی نیوەڕۆخوانی شاندی مەڵبەندو ژمارەیەکی بەرچاوی خزمانیان لە ئەستۆگرت، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوەو هەمیشە دیوەخانیان ئاوەدان بێت، خۆشحاڵ بوین بەدیداری ئازیزان. پێنجەم، سەردانی ماڵی کەسایەتی دیارو ناسراوی سەنگەسەر کۆچکردوو خوا لێیخۆش بێت جەنابی کاک سەید محمەد مام سید محمود بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی خانەوادەو نەوە بەڕێزەکانی، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، خۆشحاڵ بوین بە دیداری ئازیزان. شەشەم، سەردانی کەسایەتی دیارو ناسراوی دەڤەرەکە جەنابی برا گەورەمان کاک سەید عەلی سەنگەسەر لەماڵی بەڕێزیان، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرم و میوانداریان دەکەین، خۆشحاڵ بوین بە دیداری بەڕێزیان. حەوتەم، سەردان و بەسەرکردنەوەی کەسایەتی دیارو ناسراوی دەڤەرەکە جەنابی خاڵە شێخ مارف سەنگەسەر بە مەبەستی هەواڵپرسی تەندروستیان لە ماڵی بەڕێزیان، سوپاس بۆ خوا باری تەندروستی بەڕێزیان جێگیرو ڕوو لەباشترە، خوای گەورە شیفای تەواوی جەنابیان بدات. هەشتەم، لە کاتی گەڕانەوەی شاندی مە ڵبەند لەشاری ڕانیە سەردانی ماڵی جەنابی مامۆستا مەلاسەید حەسەن گەناوی یانکرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی مەڵبەندەکەمان بۆ کۆچکردوی ئازیزیان، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە. شایەنی باسە لەم سەردانانەی سەرەوە جەنابی مامۆستا سەید کاکەڕەشی چوارقوڕنە ئەندامی ڕاوێژکاری مەڵبەندەکەمان یاوەری شاندەکەبون لەسەرجەم بەسەرکردنەوەکان، زۆر سوپاسی ئەرکوماندوبون و دڵسۆزی جەنابیان دەکەین، یاخوا لەشساغ و تەمەن درێژبێت. لەکۆتاییدا وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئەرکو ماندوبونی هەموو ئەو ئامۆزا بەڕێزانەی دەڤەری ڕاپەڕین، داواکارین لەخوای باڵادەست هەموو ئەوان و دانیشتوانی دەڤەرەکەو تەواوی کوردستان بپارێزێت، بإذنه تعالى.

وێنەکان