📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/29 👁️ 28 بینین

بەشداربوون لە مەراسیمی ڕۆژی بەرزنجەو بەرز ڕاگرتنی يادی عاشوورا

Activity Image
ئێوارەی شەممە ٢٧ ، حوزەیران ، ٢٠٢٦ لەسەربانگهێشتی بەڕێز دکتۆر سەید احمد سەرۆکی ( سەنتەری ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی خانەی سەیدەکانی بەرزنجە )، شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەشداربون لە مەراسیمی ڕۆژی بەرزنجەو بەرز ڕاگرتنی يادی عاشوورا، یادی شەهید کردنی ئیمام حوسین( سەلامی خوای لەسەربێت) و یاوەرانی.. مەراسیمەکە لە شارۆچکەی بەرزنجە بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، مامۆستایانی ئاینی، و نوێنەری چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەبوون. شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتار و موناجات پێشکەش کران کە تیشکیان خستە سەر مانا و ڕەهەندەکانی یادی عاشورا.

وێنەکان