📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/29
👁️ 26 بینین
سەردانی کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦ سەردانی کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی ( حاجی شێخ جەلال ) سەرپەرشتیاری ( تەکیەی جۆخماخ )مانکرد لە شارۆچکەی بازیان، بەمەبەستی هەواڵپرسی تەندروستی بەڕێزیان کەماوەی ڕابوردوو توشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوبون، خوای گەورە شیفای تەواوی جەنابیان بدات، دواتر لە باڵەخانەی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازیمانکرد لە کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا شێخ خالید قامیش کە بەیاوەری بەڕێز مامۆستا محمد جلیل تەشریفیان هێنابوو بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەمان، زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداریان.
شایەنی باسە هەرئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە باڵەخانەی مەڵبەند زۆر بەگەرمی پێشوازیمانکرد لە ئامۆزایانی بەڕێزی ساداتی حەوتاش پیرخدری کە لەڕۆژهەڵاتەوە تەشریفیان هێنابوو بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەمان، زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداریان.
خوای گەورە گشت لایەک بپارێزێت
وێنەکان