📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/26
👁️ 30 بینین
مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی يادی عاشوورا
پێنج شەممە ٢٥ ، حوزەیران ، ٢٠٢٦
لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی، شاندێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەشداربون لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی يادی عاشوورا، یادی شەهید کردنی ئیمام حوسین( سەلامی خوای لەسەربێت) و یاوەرانی..
مەراسیمەکە لە بارەگای کونسوڵگەری ئێران بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، مامۆستایانی ئاینی، و نوێنەری چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەبوون.
شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتار و موناجات پێشکەش کران کە تیشکیان خستە سەر مانا و ڕەهەندەکانی یادی عاشورا.
وێنەکان