📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/14
👁️ 68 بینین
پێشوازیمان لە ئامۆزایانی بەڕێزمان کە لەشاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، زۆر بەگەرمی پێشوازیمانکرد لە شاندێکی باڵای ئامۆزایانی بەڕێزی ساداتی پیرخدری شاهۆ، کە لەشاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەنوێنەرایەتی بنەماڵە بەڕێزەکانی ئەو دەڤەرە، تەشریفیان هێنابوو بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەمان، و گفتوگۆکردن سەبارەت بە کۆمەڵێک باس و خواستی پێویستی ڕێکخراوەیی و وەرگرتنی یاداشتێکی پێشنیارکراوی پەسەند، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیدار و بەسەرکردنەوەی ئازیزان، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئەرکو ماندوبونیان، هیوادارین پشتیوان بەخوا بەسەلامەتی بگەڕێنەوە نێو خانەوادە بەڕێزەکانیان.
خوای گەورە گشت لایەک بپارێزێت
وێنەکان