📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/09 👁️ 68 بینین

پێشوازی لە نوسەرو لێکۆڵەری دیاری کورد جەنابی مامۆستا ئەیوب ڕۆستەم

Activity Image
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی حوزەیران٢٠٢٦ لەباڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەگەرمی پێشوازیمانکرد لە نوسەرو لێکۆڵەری دیاری کورد جەنابی مامۆستا ئەیوب ڕۆستەم کە بەیاوەری شاندێکی بەڕێزی مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان تەشریفیان هێنابوو بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەمان، هاوکات بەڕێزیان ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و گۆڤارو نامیلکەیان بەخشی بە کتێبخانەی مەڵبەندەکەمان، شایەنی باسە لەکۆبونەوەیەکی دۆستانەدا وێڕای ئەوەی کۆمەڵێک بیروڕای پێویستی ڕێکخراوەییمان تاوتوێکرد، جەختمان لەیەکبون و پێکەوەیی لەمێژینەی نێوانمان کردەوە، و بەڕێزیان بەڵێنی هەموو پشتیوانیەکی ڕۆشنبیری و فیکرییان دووپاتکردوە بۆ سەرخستنی کاروبارە هاوبەش و ڕۆشنبیریەکانی داهاتوی نێوانمان، زۆر سوپاسی ئەرکی سەردان و دیاری بەنرخیان دەکەین، زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداریان، خوای گەورە گشت لایەک بپارێزێت.

وێنەکان