📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/06/06
👁️ 82 بینین
پێشوازیکردن لە ئامۆزایانی بەڕێزی دەڤەری ڕاپەڕین
پێشوازیکردن لە ئامۆزایانی بەڕێزی دەڤەری ڕاپەڕین لە مەڵبەندی ساداتی پیرخدری شاهۆ
لەسەر بنەمای بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و زیندووڕاگرتنی نەریتی جوانی بەسەرکردنەوە، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی (٤ و ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەوپەڕی گەرمی و شانازییەوە پێشوازی لە شاندێکی ئامۆزایانی بەڕێز و خۆشەویستی دەڤەری ڕاپەڕین کرد، کە بە نوێنەرایەتی خزمانی سەرکەشی ئەو دەڤەرە و بە گەشتێکی دوو ڕۆژە تەشریفیان هێنابوو.
ئەم سەردانە هێژایە بە مەبەستی هەواڵپرسی تەندروستی، بەسەرکردنەوەی بنەماڵە و کەسایەتییە بەڕێزەکانی ساداتی پیرخدری شاهۆ و پتەوکردنی ڕایەڵەی پیرۆزی خزمایەتی ئەنجامدرا. ئێمە لە مەڵبەند بەم دڵسۆزی و بەسەرکردنەوەیە یەکجار خۆشحاڵ و سەربەرزین، خوای گەورە پاداشتی خێری ئەم ئەرک و ماندووبوونەیان بداتەوە.
سوپاس و پێزانین بۆ میوانداری
لێرەوە زۆر سوپاسی ئامۆزایانی بەڕێزمان دەکەین کە دڵفراوانیان نواند و ئەرکی پیرۆزی خانەخوێیی، میوانداری و بەڕێوەبردنی نیوەڕۆخوان و ئێوارەخوانی گشت بەشداربوانی کۆڕ و مەراسیمەکانیان لە ماڵ و باخەکانی خۆیاندا گرتە ئەستۆ:
کاک شێخ ناصحی کانیبی، کاک شێخ هوشیاری شێخ مصطفی سەرزەل، جەنابی خاڵە شێخ جلال سیرین
خوای باڵادەست پاداشتی خێریان بداتەوە.
بەسەرکردنەوە و سەردانەکان
شایانی باسە، ئامۆزایانی بەڕێزمان لەم گەشتە کورت و پڕبایەخەدا، وێڕای بەشداریکردنیان لە چەند پرسەیەکدا، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو، هەواڵپرسی تەندروستی و بەجێهێنانی ئەرکی وەفاداری، سەردانی ماڵی ئەم ئامۆزا و کەسایەتییە بەڕێزانەیان کرد:
ماڵی کاک شێخ ڕئوفی ڕەشەکانی
ماڵی حاجی شيخ مصطفى کەوانەدۆڵ
ماڵی کاک شێخ عبداللە بانی مۆرد
ماڵی جەنابی مامۆستا مەلا عبداللە حەوتاش
ماڵی خوالێخۆشبوو کاک شێخ عمری سیرێ
ماڵی کاک شێخ ڕئوفی سیرێ
ماڵی کاک شێخ ئاسۆ بێلەنگە
ماڵی حاجی شێخ علاءالدین باخ
کۆتایی گەشتەکە
سوپاس بۆ خوای میهرەبان، دوای تەواوبوونی بەرنامەی گەشتەکەیان، ئامۆزایانی بەڕێزی دەڤەری ڕاپەڕین بەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوە بەڕێکران و بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەواری خۆیان.
خوای گەورە پاداشتی خێری گشت لایەک بداتەوە و ئەم تەبایی، یەکڕیزی و کۆبوونەوانەمان هەمیشەیی و بەردەوام بکات، بإذنه تعالى.
وێنەکان